چاودێرێکی سیاسی: بەغدا چاك دەزانێت ناوەندی بڕیار لە کوێیە

بەغدا-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، سەردانی شاندی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا، سەردانێکی ته‌واو حیزبییە و ھیچ کاریگەرییشی نابێ؛ چونكه ئه‌وان نوێنەرایەتیی هه‌رێمی کوردستان ناکەن و، بەغدایش چاك چاك دەزانێت ناوەندی بڕیار کوێیە.
چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د.رزگار)، بوه‌ڕی وایه كه، ئەو شاندە ھاوبەشەی یەکێتی و گۆران كه چوونه‌ته بەغدا، خۆیشیان ده‌زانن چیان پێ ناكرێ و، زۆرتر وه‌ك پڕۆپاگندەی راگەیاندنە و ھیچی تر نییە.
ئه‌و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی كرده‌وه، ''سەردانەکەیان كه حیزبی بوو، بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و نابێ، باوه‌ڕم وایه حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه بوو ھیچ ھەڵوێستێکی لەبارەی ئەو سەردانە نەبووە.''
ئەو چاودێرەی سیاسه‌ت پێیوایه، ئەو سەردانە ماوەیەک دی له مێدیاكاندا باس دەکرێت و دواجار له‌به‌رچاوان ون دەبێت، ''ئاخر بەغدا دەزانێت ناوەندی بڕیار کوێیە''، هه‌روه‌ها گوتی، ''سەردانێك كه حیزبی ناتوانێ نوێنەرایه‌تیی ھەرێمی کوردستان بكات؛ خۆ خۆیشیان چاك چاك ده‌زانن ئه‌وه (سەرۆک بارزانی)یه نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکات.''
(د.رزگار) باسی لەوەش کرد، ''كه ناكرێت به بیانووی هه‌بوونی قه‌یرانی داراییه‌وه كه له دنیادا بابه‌تێكی نامۆ نییه و زۆر له وڵاتان له قۆناغی جیادا دووچاری ده‌بنه‌وه، ده‌سته‌وه‌ستان بین و هه‌نگاوێك نه‌نێین، خۆ قه‌یران هه‌ر چاره ده‌بێ.''
بڵند ئیبراھیم




