٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایش: به‌مزووانه‌ ئەنجامەکان ڕاده‌گه‌یێنین.. ئه‌وی هەڕەشە بێ به‌سەر ئاسایشی هاووڵاتیان، پارێزبەندیی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  پێوه‌ست به‌ ڕووداوه‌كه‌ی كه‌ناڵی ڕووداوه‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و ماڵی گشت هاوولاتیان بەبێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا هەر کەسێک یان لایەنێک، ببێت بە هۆکاری هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان، پارێزبەندیی نییە و لە چوارچێوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر

دوابەدوای ئەوەی چەند کەسێک لە پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر کەناڵی ڕووداوەوە دەستگیر کران، هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم کەیسە دەدەن. لێرەدا بۆ گشت لایەک دووبارەی دەکەینەوە، کە دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و ماڵی گشت هاوولاتیان بەبێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا هەر کەسێک یان لایەنێک، ببێت بە هۆکاری هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان، پارێزبەندیی نییە و لە چوارچێوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرانبەر دەگیرێتە بەر. بە ئاگاداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستمان بڵاو دەکەینەوە.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر
30/6/2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار