٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا: بە جیا لە عێراق چەک بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرین

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info- باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا دەڵێت چەک بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕەوانە دەکەین.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئینتەرفاکس، ئیلینا مۆگانۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا ڕایگەیاند بە مەبەستی پاڵپشتی سەربازی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، ڕووسیا بە جیا چەک و هاوکاریی سەربازی ڕەوانە هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات.
بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی ڕووسیا، ئەو وڵاتە مانگێ نە جارێک، چەک و تفاقی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراق ڕەوانە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار