٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا بەبێ پرسی عێراق ٢٠٠ملیۆن دۆلار دەداتە ھێزی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمەریکا بڕیاری داوە بەبێ ئەوەی پرس بە عێراق بکات، لەو قەرزەی دەیدات بە عێراق، ڕاستەوخۆ بڕی٢٠٠ملیۆن دۆلاری لێ بداتە ھێزی پێشمەرگە.

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ عێراق و ئەمەریکا وا ڕێک کەوتوونە، ئەمەریکا ملیارو٧٠٠ھەزار دۆلار قەرز بداتە عێراق، بەڵام ئەمەریکا خۆی بڕی ٢٠٠ملیۆنی لێ جیا کردووەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
گوتیشی، ئەمە ئەوە دەگەینێت ھەموو ئەو ھەوڵانەی داومانە گەیشتۆتە ئەمەریکا کە ھاوکاریەکانی بۆ عێراق بەھیچ شێوەیەک ناگەنە ھەرێمی کوردستان وعێراق تەنھا بۆ خۆیان دەبات.
باسی لەوەش کرد، ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە کە لەمەودوا ھەر قەرز و خێرێک درا بە عێراق، پشکی ھەرێمی لێ ڕاستەوخۆ بدرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار