٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگرەکەی نەوتەڵانی خەبازە کوژێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وگازی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، پاش دوو مانگ، ئاخری ئاگری دوو بیرەنەوتە تەقێندراوەکەی نەوتەڵانەکەی خەبازەی کەرکووکمان پێ کوژێندرایەوە."

(ئەحمەد عەسکەری) سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وگازی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە لە چوارەم ڕۆژی مانگی پێنجدا دوو چاڵەنەوتی نەوتەڵانی خەبازە کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستان و، گڕیان گرت؛ گڕدامرکێنەکان ئەوە دوو مانگە خەریکن هەتا ئەمڕۆ ئاگرەکەیان پێ دامرکایەوە."
عەسکەری گوتیشی، ئامێری بیرەکان زیانی پێ نەگەیشتووە، بەڵام ڕۆژانە زیاتر لە ٣ھەزار بەرمیل نەوت دەسووتا و بەھەدەردا چووە.
دیارە هەر دوو سێ دوای ئاگرەکە، پۆلیس بکەرانی کارەکەی دەستگیر کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار