٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر پەكەكە چەندین گوند ئاوەدان نەكراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- پەكەكە چەندین گوندی سنووری شارەدێی وەرتێی داگیر كردووە و ئامادە نییە چۆڵیان بكات، ئەگەر پەكەكەیش ئەو گوندانە چۆڵ بكات، ئەوا هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

(نەقیب سامان محەممەد) بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا لەبەر هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە گوندی زارگەلی، هیچ خێزانێك نەگەڕاوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێم هەموو خزمەتگوزارییەكی بۆ ئەو گوندە دابین كردووە و هەموو ئەو پڕۆژانەی خراپ ببوون، نۆژەن كراونەتەوە، لە گوندی بۆكریسكانیش 40%ـی خێزانەكان نەگەڕاونەتەوە، ئەوانەی كە گەڕاونەتەوەیش بە هۆی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و هەڵسوكەوتی ئەوان لەگەڵ خەڵكەكە، رۆژانە تووشی كێشە دەبنەوە".
گوتیشی: "خەڵكەكە ئاماژە بەوە دەكەن تا ئەو كاتەی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە گوندەكەی ئەوان و ناوچەكانی دیكە مابن، ئامادە نین بگەڕێنەوە و ژیانی خۆیان بخەینە مەترسییەوە، هەر بۆیەیش خەڵكی ئەو گوندە هەموویان ئاوارەی رواندز و ناوچەكانی دیكە بوونە، ئەگەر بێت و پەكەكە ئەو گوندانە چۆڵ بكات، ئەوا هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە، كە بەردەوام هاووڵاتیان داوا دەكەن، بەڵام پەكەكە گوێ بە قسەی خەڵكی ئەو گوندانە نادات و  لە هەموو ئەو ناوچانە بنكە و بارەگایان داناوە".
بەڕێوبەری شارەدێی وەرتێ، زیاتر دەڵێ: "سنووری شارەدێی وەرتێ 17 گوند لە خۆ دەگرێت، دوو گوند دەكەونە بناری قەندیل، چەند گوندێكی دیكەیش لە ژێر هەڕەشەی پەكەكەدانە".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار