٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا دەبێ بایه‌خ به‌ هه‌رێمی کوردستان بدات"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ئێرنی ئۆدینۆ جه‌نه‌راڵی خانه‌نیشی ئه‌مریکایی، کە له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ کوردستان و ڕاوێژکاری سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕدا، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی دادێی ئه‌مریکا بیه‌وێ وڵاتەکەی ژماره‌ یه‌ک بێت، ده‌بێ گرنگی به‌ هه‌رێمی کوردستان بدات".

ئۆدینۆ له‌ بابه‌تێکدا له‌ واشنتۆن‌تایمز به‌ ناونیشانی "بۆچی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان گرنگه‌؟" نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ حکوومه‌تی عێراقه‌ که‌ خۆی هیچی لێ نه‌ماوه‌ته‌وە و پشتی له‌ کورد کردووه،‌ نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌".

هەروەها ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژە بەوە دەکات کە "ده‌بێ ڕاستگۆ بین، ئه‌مریکا که‌مته‌رخه‌مه‌ کە نه‌خشه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دانەناوە. چونکه‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆ ئه‌مریکا زۆر گرنگه‌ و واشنتۆن ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ بکات و پلان دابنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان. کورد نابێ له‌و گێژاوه‌ی عێراقدا بژین".

هەواڵی پەیوەندیدار