هاووڵاتیانی هەرێم: بە پەرۆشەوە دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەین و یەکپارچەیی عێراقیش ڕەت دەکەینەوە

هەولێر-KDP.info- هاووڵاتیانی كوردستان سەربەخۆیی گەلی کوردستان بە مافێکی سروشتی خۆیان دەزانن و ڕەتی دەکەنەوە کە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقدا بن و ئەوانەی دەیشڵێن کە کورد نەبێتە دەوڵەت و لەگەڵ مانەوەی عێراقدان، خیانەت لە نیشتمان و نەتەوە دەکەن.
"كورد خاوه‌ن هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تە"
(زه‌یتۆ فازڵ یوونس) له پارێزگای هه‌ولێرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هه‌ڵخلیسكاوانی جۆگه‌ی خیانه‌ت نرخی هه‌موو شتێك ده‌زانن ته‌نها به‌های نیشتمان نه‌بێت، ئه‌و شانده، شاندێكی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو هه‌مان شانده كه له دێرزه‌مانه‌وه خولیای هه‌یوانی دژمنی كورد و كوردستانن؛ هه‌رگیز ئاره‌زووی سه‌ربه‌خویی ناكه‌ن، ئه‌مانه به پێی ده‌ستووری عیراقیش بێ مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێشێل ده‌كه‌ن، چونكه كورد به‌شدار نییه له حوكمڕانیی عێراق و به‌پێی ئیستحقاق ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له داڕشتنی بڕیاری سیاسی نه‌ك وه‌رگرتنی بڕیار و فه‌رمان دوێنی له مالكی و ئه‌مڕۆ له عه‌بادی، كورد خاوه‌ن بڕیاری سیاسیی خۆیه‌تی، بڕیاری سیاسی له هه‌ولێردایە؛ له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندایه؛ له په‌رله‌مانی كوردستاندایه؛ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه؛ له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و پڕۆتۆكوڵ و به‌رگریكردن، هه‌رێمی كوردستان نابێ مامه‌ڵه‌ی پارێزگای له‌گه‌ڵ بكرێ له‌لایه‌ن شاندی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتییەوه یان به‌غداوە، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌بێ بڕیاری سیاسیی له‌سه‌ر بدرێ، ئه‌و سه‌رده‌مه جیاوازه له سه‌رده‌می ساڵانی 64 و 66 و 83 ئه‌و سه‌رده‌مه جیاوازه له ئیداره‌ی كورد له شاخ و ئیداره‌ی كورد له شار، كورد خاوه‌ن هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تە؛ خاك، پێشمه‌رگه، ئابووری، سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاری سیاسی."
(زه‌یتۆ فازڵ) ڕاشیگه‌یاند: "ده‌بێ هه‌موو د‌رك به‌و ڕاستییه بكه‌ن هیچ كات و هیچ شاندێك به له‌تله‌تكردنی خاكی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه و نابن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی دژمنان، ئاخر پێم سه‌یره سه‌رۆكی فراكسیونی گۆڕان هوشیاری موزیع ده‌ڵێ 'با ئه‌و چوار پارێزگایه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك پازده پارێزگاكه‌ی عێراق مافیان هه‌بێت'! واته به ته‌واوی و به قه‌ناعه‌ته‌وه به‌رگری له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ئەو عێراقە وێرانە ده‌كات! عێراقی بێبڕیار و ئه‌جندای شیعه‌گه‌ری! به داخه‌وه هه‌ر كاتێك كورد هه‌ڵێكی بۆ ڕه‌خسابێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وانه له‌مپه‌ر و كۆسپ بوونه بۆ كورد و هاوكار بوونه بۆ دژمن."
"شانده‌كه بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی عێراقیان دووپات كرده‌وه دژی جیابوونه‌وه‌ن"
زیره‌ك ڕ‌واندزی لە سۆرانەوە وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی خۆیان ڕایانگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان، دووپاتكردنه‌وه‌ی جیا نابینه‌وه و له‌گه‌ڵتانداین، ئه‌ی عێراقی ئازیز! ئه‌م سه‌ردانه له میدیای عه‌ره‌بیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر هه‌بوو؛ كه شانده‌كه بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی عێراقیان دووپات كرده‌وه دژی جیابوونه‌وه‌ن، هاوكات میدیاكانی شیعه‌ی عێراقی ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانی كه به سه‌رجه‌می عێراقی نیشان بدا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ جیابوونه‌وه، شكسته و ناچار وه‌ك ئه‌م براده‌رانه خۆیان دێنه‌وه به‌ر ده‌رگامان."
ڕ‌واندزی گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئه‌م شانده نیشانیان دا بە عێراق كه له هه‌رێمی كوردستاندا خاوه‌نی هێزگه‌لێكین وه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان كه هه‌رگیز نیازی جیابوونه‌وه‌یان نییه، ئه‌مان نه‌ك به عێراق به‌ڵكو به‌خۆیشمانیان گوت جیابوونه‌وه كاری ئێستا و داهاتووه نزیكه‌كانی ئه‌م دوو هیزه‌ش نییه! ڕاستییەکەی ئه‌م تێڕوانین و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئه‌م دوو هیزه دیاره له هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ن كه دوای شه‌ڕی داعش بۆ كوردستان هاتووەته پێشەوە، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی تۆ خۆت نه‌ته‌وێ و بڕۆیته‌وه بۆ ماڵی شیعه و باسی 'له‌گه‌ڵتانداین' بكه‌ی، بۆیه ده‌بێ پارتی ئیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات ئه‌م براده‌رانه له‌گه‌ڵی بن بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته، ڕه‌نگه باشترین ڕێگه ئه‌وه بێت كه خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێز و لایه‌نیكی تردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا بكات، دوای كه ئه‌م پرۆژه‌یه بووه ئه‌مری واقیع ناچارن بێنه‌وه ژێر سێبه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان."
"(حه‌نان فه‌تلاوی) ئەو عەجووزە دژەکوردە سوپاسی یەکێتی و گۆڕانی کرد"
دلشاد حاجی له شاری سلێمانییەوە وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت :"خاوه‌نی كه‌سانی وا بین به‌مشێوه‌یه باسمان ده‌كرێت و كه‌یفی دژمنانی كورد دێنن هه‌روه‌ك (حه‌نان فه‌تلاوی) ئەو عەجووزە دژەکوردە و، ڕاشکاوانە و بێ پێچوپەنا لەسەر کەناڵی ئیفاق گوتی زۆر سپاسی هەوڵ و کۆششی یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم کە سەلماندیان بە ڕاستی زۆر نیشتمانپەروەرن، بەوەی کە ڕەتی دەکەنەوە عێراق دابەش بکرێ! ئیتر پێکەوە دەستبەکار دەبین لە پەرلەمانی عێراق بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و ناوچەکانی تر بۆ باوەشی گەرم و بەسۆزی عێراقی خۆشەویست! کۆبونەوەکانیان لەگەڵ برایانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی زۆر سەرکەوتوو بووە؛ هەردوو لا، گۆڕان و یەکێتی دووپاتیان کردەوە کە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەی عێراقن و ئەوان دژی دابەشبوونی عێراقن! بۆیه ئەڵێم پارتی لەگەڵ کێ بسازێ لەگەڵ جاش و خۆفرۆش یان لەگەڵ ئەوانەی کونسووڵ دەڕفێنن یان لەگەڵ نارنجۆکوەشێنەکان."
(وه‌حید سه‌عید) دانیشتووی شاری دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پشتی کو چەند تومارێن دەنگی یێن سەرکردێ بزاڤا گۆڕان ئەشکەرا بووین، خیانەتا وی دیار بووی، چ دەستان دا نەمای خو نێزیکی ئێکەتی نیشتمانی کر و ئەو ڕێکەفتن ئیمزا کر؛ دەسپێکا ڤێ ڕێکەفتنێ من گومان هەبوون ژبلی خیانەتێ و دژایەتیکرنێ، هیچ باشیەک د ژبو ڤێ ڕێکەفتنێ نینە؛ لەورا ژی دیار بو ئێکەم کار ئەبو ب هەڤرا سەرەدانا بەغدا هاتەکرن و دگەل وان کەسان کومبون ئەوێن هیچ جارەکێ پەیڤەک بتنێ ژی ژ بو باشیا ڤی مللەتی ژ دەڤێ وان نەدەرکەتی و هەر ئێکسەر خو کرە هەڤپشکێن عێراقا ئێگرتی و دژی سەربەخویا کوردستانێ بونە ئێک ئەو سەربەخویا کو چەندین سالە ئەڤ گەلە خەباتێ بو دکەت قوربانیێ بو دەت و چەندین شەهید مە پێ خەمەتی وێداینە و هوسا ب ئاسانی بونە دوستێن دژمنێن مە."
(وه‌حید) گوتیشی: "تنێ مەرەما وان ئەوە و دزانن تنێ کەسێ دشێت سەربەخویێ ب ڕاگەهینیت و بیتە دامەزرێنەرێ دەولەتا کوردی جەنابێ سەروک بارزانییە، لەورا تنێ چاڤ پێنەرابون و دژایتەکرنەکا ئاشکەرایە لێ بو وان یا ڕون بیت پرۆسێسا سەربەخویێ دێ یا بەردەوام بیت و د وەختەکێ زور نێزیک ئەڤ خەونە دێ بیتە ڕاستی هەر ئەو دێ ڕیرەش و شەرمزار بن چونکو ئەڤە جارا ئێکێ نینە ئەڤ شەرمزرایە ب سەردا تێن".
نه‌شوان به‌رزنجی




