٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی، خشتەی نوێیی مووچەی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژى شەممە بەروارى ٢/٧/٢٠١٦ لەگەڵ دابەشكردنى مووچەى پەروەردەكانى (سەنتەرى شارەكان) لە وەزارەتى پەروەردە ، مووچەى ئەم شوێنانەیش دابەش دەکرێ:


١-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى.
٢-سەرۆكایەتى هەرێم.
٣-سەرۆكایەتى پەرلەمان.
٤-سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران.
٥-مووچەى (كەم ئەندامان)ى سەر بە وەزارەتى كار و كارو بارى كۆمەڵایەتى.
هەروەها ڕۆژى یەك شەممە و دووشەممەیش  بەروارى ٣و ٤/٧/٢٠١٦ مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەكرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار