حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشه تیرۆریستییه‌كانى ئیستانبووڵی سەرکۆنە کرد

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تووندى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كات كه دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو فڕگه‌ى ئه‌تاتوركیان له ئیستانبووڵ كرده ئامانج، کە بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار و خه‌ڵكى سڤیل بوونه قوربانى.
(سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ له بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووە: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تووندى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كات كه دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركیان له ئیستامبول كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار و خه‌ڵكى سڤیل بوونه قوربانى."
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كوردستان كه له ڕێزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژه‌تیرۆردان، له هه‌مووان باشتر له ئێش و ئازاره‌كانى ده‌ستى تیرۆر تێده‌گه‌ن و وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لى توركیا و كوسوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕن و هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازن."
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی: "هێرشى تیرۆریستیى له‌وجۆره جارێكى دیكه ئه‌و ڕاستییه دووپات ده‌كاته‌وه، كه له هه‌ر كوێ بتوانێت، تیرۆر ده‌ستى خۆى ده‌وه‌شێنێت و هیچ و كات و شوێنێك ناخوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستیى پته‌وكردنى زیاترى به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان ده‌رده‌خات."




