حکوومەت، ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بهبۆنهی جهژنی رهمهزانی پیرۆزهوه پشووی جەژن لە رۆژی یەكشەممە 7/3 ـەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی 7/9 بەردەوام دەبێت، دەوامی ئاسایی لە رۆژی یەكشەممە 7/10 دەست پێدەكاتەوە.
گوتەبێژی حکوومەتری هەرێمی کوردستان(سەفین دزەیی)، پەیامێکی ڕاگەیاندووە و هەروەها تێیدا دەڵێ، "بەم بۆنەیەشەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەكانیان و خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیریی كوردستان و پتەوبوونی یەكڕیزیی گەلەكەمان و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان."




