مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا بەگی ڕەشید بەگ دەكات

بەڕێزان خانەوادەی مستەفا بەگی ڕەشید بەگ
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پێنجوێن، هەڤاڵ (مستەفابەگی ڕەشیدبەگ)- مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک (مستەفا) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




