٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 27 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە.. سێ ساڵە به‌غدا بوودجەی شنگالی بڕیوه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال بە وەكالەت رایگەیاند، تا ئێستا لە شنگال و دەوروبەری زیاتر لە 27 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، هەندێك لەو گۆڕانە هەڵدراونەتەوە، هەندێكیش ماون ده‌شڵێت، ئەوە سێ ساڵە بوودجەی شنگال و ناحیەكانی دیكە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بڕدراوە و نادرێت.

(نایف سەیدۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا لە شنگال و دەوروبەری 27 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، كە هەندێك لەو گۆڕانە هەڵدراونەتەوە، ئەوانی دیكەیش دەستنیشان كراون و لە داهاتوودا هەڵدەدرێنەوە كە ئەوە داوای خەڵكی ناوچەكەیە و دەخوازن هەرچی زووە ئەو گۆڕانەی ماون هەڵبدرێنەوە".

(سەیدۆ) گوتیشی: "لە كۆچۆ و ئەو ناوچانەی كە تا ئێستا ئازاد نەكراون، پێشبینی دەكرێت چەندین گۆڕی دیكە هەبن، بەڵام تا ئەو ناوچانە ئازاد نەكرێن، ناتوانین هیچ ئامارێكی تەواو بخەینە ڕوو".

قایمقامی شنگال بە وەكالەت دەشڵێت، ڕەوشی شنگال  لە رووی ئەمنییەوە تەواو ئارامە و هێزی پێشمەرگە تەواوی ئەو ناوچانە دەپارێزێت و هیچ كێشەیەك نییە، بەڵام لە رووی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە پێویستی بە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر هەیە، كە ئەوە بۆ سێ ساڵە بوودجەی شنگال و ناحیەكانی دیكە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بڕدراوە و نادرێت، لە رووی سیاسییەوە خەڵكێكی  زۆر لە ناوچەكانی دیكە هاتوونەتە ناو شنگالەوە، ئەوەیش كارێكی زۆر باش نییە و خەڵكی شنگال داوا دەكەن ئەوانە لە شارەكە بچنە دەرەوە".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار