٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی كاره‌با: تیمەكانمان پێشمەرگە ئاسا توانیان كارەبا بگەڕێنینەوە دۆخی پێشووی خۆی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبا، هۆكاری كوژانەوەی كارەبای گشتیی ئاشكرا كرد و رایدەگەیەنێ، كێشەكە چارە كراوە و كارەبا وەك رۆژانی پێشوو گەڕاوەتەوە كۆنتڕۆڵ بۆ دابەشكردنی.

(ئومێد محەممەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو بە هۆكاری نادیار كێشە كەوتە تۆڕی گواستنەوەی كارەبای هەرێم لە نێوان هەولێر و سلێمانی و بووە هۆی پچڕانی كارەبای نیشتیمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەو هۆیەوە گشت وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەكار كەوتن".

(محەممەد) گوتیشی: "دوای تەنیا چەند خۆلەكێك لە كوژانەوەی گشتیی كارەبا، تیمەكانی وەزارەت و گشت بەرپرس و بەڕێوەبەرە گشتییەكان گەییشتنە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و پێشمەرگەئاسا توانیمان كێشەكە چارە بكەین و كارەبا بگەڕێنینەوە دۆخی پێشووی خۆی، ئێستایش كارەبا كێشەی كوژانەوەی گشتی نەماوە و ئاسایی بووەتەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار