مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی موحسین حەمەئەمین دەكات

بەڕێزان خانەوادەی موحسین حەمەئەمین وەسمان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ (موحسین حەمەئەمین وەسمان)- مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی هەڤاڵ (موحسین) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




