مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ باقر شێخ ئیبراهیم دەكات

بەڕێزان خانەوادەی شێخ باقر شێخ ئیبراهیم محەممەد مەجزوب
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی ئایینی و کۆمەڵایەتیی دەڤەری ئاکرێ، شێخ (باقر شێخ ئیبراهیم محەممەد مەجزوب)- مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی شێخ (باقر) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




