له قه‌ره‌ته‌په، هێزێكی پێشمه‌رگه به‌دوای چه‌كدارانی داعشدا ده‌گه‌ڕێ

هه‌ولێر-KDP.info- چه‌ند تیرۆریستێكی داعش خۆیان له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په حه‌شار داوه و هێزێكی پێشمه‌رگه‌یش ئوپه‌ڕاسیۆنێكی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌رپا كرد.
(كه‌مال ئیبراهیم) به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ی هێزی پێشمه‌رگه، ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵ بۆ كێوماڵكردنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و، هێزێكی پێشمه‌رگه به چه‌كی جۆراوجۆر به‌شدارن له چالاكییه‌كه.''
(ئیبراهیم) گوتیشی، "ئوپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ڕێك پاش ئه‌وه‌یه كه چه‌ند تیرۆریستێكی ڕێكخراوه‌كه‌ی داعش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په خۆیان حه‌شار داوه، كه شه‌وانه هێرشی سه‌ر گونده‌كان ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێ له شه‌واندا كێوماڵی ناوچه‌كه بكات و، ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێ.''
قائید میرۆ




