خه‌ریكه دوو گه‌ڕه‌كی خورماتوو به ته‌واوی بار ده‌كه‌ن

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ئاشکرای کرد، بەھۆی ھەڕەشەکردنه‌وه، 10رۆژە دیاردەی کۆچکردن لە خورماتوو دەستی پێکردووە و زۆر خێزانی کورد و سوننە کۆچیان کردووە، هه‌رخه‌ریكه دوو گەڕەکبه ته‌واوی چۆڵ دەبن.
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو موقەدەم(فاڕووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ماوەیەک پێش ئێستا لە رێگەی چەند ژمارەیەکی مۆبایلەوە ھەڕەشە لە ھاووڵاتیان کرا، بەو ھۆیەوە 10رۆژ ده‌بێ بە بەردەوامی خەڵکی خورماتوو لە سوننە و کورد هه‌روا خه‌ریكی باركردنن و شارۆچكه‌كه جێ ده‌هێڵن، هه‌ڵبه‌ت زۆر خەڵک باریان كردووه و له‌به‌ر چاولێكه‌ریش تا دێ ڕێژه‌یان زیاد ده‌بێ.''
موقەدەم(فاڕووق ئەحمەد) جه‌ختی كرده‌وه كه، ''ھەردوو گەڕەکی سەربازی و تین کە دوو گەڕەکی گەورەی خورماتوون، هه‌ر چەند ماڵێکی لێیاندا ماون و وا خه‌ریكه به ته‌واوی چۆڵ ده‌بن.''
ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منییه‌كه‌یشی، وه‌ك بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو زانیاری دا، ئێستا لە خورماتوو تەنھا تەقە وەستاوە، بەڵام رفاندن و کوشتن و کۆچکردن بەردەوامە، هه‌روه‌ك پێشتر كه هه‌بوونه.''
بڵند ئیبراھیم




