زیانلێكەوتووانی تۆپباران قەرەبوو دەكرێنەوە
__2016_06_27_h16m26s16__HK.jpg)
سیدەكان-KDP.info- ئەمڕۆ سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران نەبوو؛ ئەو خەڵكەی دوێنێ ئاوارە بووبوون، ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحالی خۆیان؛ بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێ: "لیژنەیەك بۆ تۆماركردنی زیانی گوندنشینان پێك هاتووە.
كاروان كەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕەوشی سنوور زۆر ئارامە و، ئیران وازی لە تۆپباران هێناوە؛ ئاوارەكان گەڕاونەتە سەر ماڵوحاڵی خۆیان. هیوادارین ئیتر لێماان نەقەومێتەوە."
كاروان ڕایشیگەیاند: "بەو تۆپبارانەی دوێنێ، شەسسەد دۆنم پۆش و پاوانی خەڵکی ناوچەكە سووتاوە؛ خەڵک ڕەز و باخێکی زۆەریشیان لێ کاول بووە؛ ئەمڕۆ لیژنەیەك بۆ مەزەندەکردنی زەرەری خەڵکەکە پێك هاتووە، بۆ ئەوەی دوایی قەربوویان بکەنەوە."
قائید میرۆ




