٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مافی مرۆڤ: پێویستە ئێران دەست هەڵبگرێت.. زیانی زۆر به‌ر ئەو ناوچەنه‌ كەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لە پەیامێكدا نیگەرانیی خۆیان ڕادەگەیەنین كە هاووڵاتیانی مەدەنی و بە تایبەتیش منداڵان دەبنە قوربانیی كێشە و شەڕ و ململانێكان، چونكە بەپێی پێوەر و رێككەوتنەكانی شەڕ و جەنگ، نابێت شوێنی دانیشتووان و هاووڵاتیانی مەدەنی بكرێتە ئامانجی شەڕ و پێكدادان و پێویستە بارەگا و بنكەی سەربازییش دوور بێت لە ئاوەدانی".

لە پەیامەكەدا هاتووە: "بە هۆی بۆردوومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەر چەند گوندێكی ناوچەكانی سیدەكان، چەند هاووڵاتییەك بریندار بوون، كە منداڵیشی تێدایە و زەرەر و زیانێكی زۆریش بەر باغ و ژینگەی ئەو ناوچەیە كەوتووە".

دەستەكە هێما بۆ ئەوەش دەكات: "ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، وێڕای ئەوەی نیگەرانیی خۆمان ڕادەگەیەنین كە بەداخەوە دیسان هاووڵاتیانی مەدەنی و بە تایبەتیش منداڵان دەبنە قوربانیی كێشە و شەڕ و ململانێكان، چونكە بەپێی پێوەر و رێككەوتنەكانی شەڕ و جەنگ، نابێت شوێنی دانیشتووان و هاووڵاتیانی مەدەنی بكرێتە ئامانجی شەڕ و پێكدادان و پێویستە بارەگا و بنكەی سەربازییش دوور بێت لە ئاوەدانی".

دەستەی ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات: "ئێمە داواكارین هەرچی زووە ئەو تۆپبارانە بوەستێ و كۆتایی بە شەڕ و كردەوەی سەربازی بێت، پێویستیشە لەجێگەی ئەوە بە ئاشتی و زمانی دیالۆگ چارەی ناكۆكی و كێشەكان بكەن و چیتر هاووڵاتیی مەدەنی و ژینگە و ئاوەدانی نەكرێنە قوربانی. هەروەها پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی خۆی زیاتر بخاتە گەڕ بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و خەڵكەكەی و هەوڵ بدات بە گفتوگۆ و دیالۆگ لایەنەكانی شەڕ لەو ناوچانە دوور بخاتەوە، چونكە ناكرێ خەڵكی ئەو ناوچانە بەردەوام ببنە قوربانیی شەڕ و ململانێكان و ئاوارە و دەربەدەر بن".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ڕوون كراوەتەوە: "لە هەمان كاتدا ئەركی حكوومەتی عێراقە داوا لە دەوڵەتی ئێران بكات رێز لە سەروەریی خاك و یاسای دەوڵەتی عێراق بگرێت و قەرەبووی هاووڵاتیان و زەرەر و زیانەكانیش بكرێتەوە كە بەر ئەو خەڵكە كەوتووە".

ئومێد بابان

 

هەواڵی پەیوەندیدار