٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سەڵاحەدین بەهادینی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە (26/6/2016) لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى  مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانى كرد.

لە دیدارێكدا پیرۆزبایی و خۆشحاڵییان دەربڕى بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى حەوتەمى یەکگرتووى ئیسلامیى كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابى مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو و هیوایان خواست ئەم گۆڕانکاریانە سەرەتایەکى باش بن بۆ دووبارە بەرجەستەکردنى ئاشتەوایى و یەکتر قبووڵکردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

لە دیدارەکەدا هەردوولا  تیشکیان خستە سەر بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و زەروورەتی ئاساییکردنەوە و هێوکردنەوەى دۆخەکە.
نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵ و پێگەى یەکگرتووى ئیسلامیى كوردستان و مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینیان بەرز نرخاند لە هەوڵە ئاشتەواییەکانى و ڕایانگەیاند بە ئومێدەوە دەڕواننە هەوڵەکانى جەنابیان بۆ لێکنزیککردنەوەى لایەنە سیاسییەکان و گفتوگۆ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار