دوایین زانیاری دەربارەی تۆپبارانکردنی سنووری هەرێمی کوردستان

سیدەکان-KDP.info- ئێران دیسان تۆپی گرتە سنووری هەرێمی كوردستان، لە شارەدێی حاجیئۆمەرانەوە تا دەگاتەوە سیدەكان و، پێنج هاووڵاتیی هەرێمی بریندار کرد و، کۆمەڵە خێزانێکیش ئاوارە و دەربەدەر کردووە؛ جارێ تۆپبارانەکە ڕاوەستاوە بەڵام خەڵکەکە ترس و دڵەڕاوكێیان لێ نیشتووە؛ لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو چاک خۆیانیان ئامادە کردووە.
(مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجیئۆمەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تۆپبارانەكە وەستاوە و، ئێستا ڕەوشەكە ئارامە بەڵام لەگەڵ ئێمە لەسەر هەستین نەکا لێمان بقەومێت."
ئەوەشی گوت: بە هۆی تۆپبارانەكەی ئەم بەیانییە ٥ هاووڵاتی بریندار کەوتن و، ڕەوەند و كۆچەرێکی زۆریش ئاوارە بوونە؛ بریندارانەکان حااڵیان باشە و، ئاگامان لێیانە. پووشوپاوانێکی زۆریشمان لێ سووتا."
(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكانیش وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "تۆپخانەی ئێران نزیكەی سەعاتونیوێک دەڤەرەکەی دەکوتا؛ ٣٠٠ دۆنم پووشوپاوان و، ڕەزوباخی خەڵکی کاول کرد؛ خەڵک لە ترسان مەڕوماڵات و زەویوزاریان بەجێ هێشتووە و، خۆیانیان دەرکردووە."
گوتیشی: "ئێران جارێ وازی هێناوە؛ داوایش لە هەردوو لایەن دەكەین ڕێز لە یەكدی بگرن و، لە جیاتی شەڕ، بکەونە گفتوگۆ؛ خەڵکی لاشەڕی سەر سنوور چ سووچێکیان نییە وا بەو ئاگرەوە بسووتێن".
ڕابین شێروانی




