"پەیەدە باج لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان وەردەگرێ"

زاخۆ-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری خاڵی سنووری پیشابوور ڕایده‌گه‌یێنێت بڕیار بوو، ئێمە و ڕۆژاوای کوردستان، لە هێنان‌وبردنی مەڕوماڵاتدا، هیچ کامێکمان باج وەرنەگرین، کەچی ئەمڕۆ پەیەدە بڕیارەکەی لە بیر خۆی بردەوە و، لێ نەگەڕا هیچ ڕان (ڕانە مەڕ، ڕانە بزن)ـێک بێت بەم دیودا.
(شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری) سه‌رسنوورەوانی سنوورگەی پیشابوور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به پێی ڕێككه‌وتنه‌کەی نێوان ئێمه و سنوورەوانییەکەی سنوورگەی سیمالكا، مه‌ڕوماڵاتی خەڵکی ڕۆژئاوا بەبێ باجدان، بگاتە هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به داخه‌وه پەیەدە داوای باجی دەکرد، کەچی باری (ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر)ـیش ڕەوانە کرابوو بۆ بارکردنی مه‌ڕوماڵات؛ ئێمەیش نەچووینە ژێر بار، ئاخر خۆی ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئەوە بوو خەڵکی ڕۆژاوا خێروبێرێکیان دەست بکەوێت، نەک بارەکەیان گرانتر بکەین؛ دیارە خەڵکەکە وا ژیانەکەیان لێ سەخت بووە، مەڕوماڵاتیشیان پێ بەخێو ناکرێ."
(به‌ربوهاری) دەیشڵێت، به‌پێی قسه‌ی جامباز و بزگیرەکان نزیكه‌ی پێنج‌شه‌ش‌هه‌زار سەر ئاژەڵ لە سنوورگەکەی سیمالکا مۆڵ درابوون بیاندەنە بەر بۆ ئەم دیو، ئەویش پەیەدە لەمپەری تێ خست و، ناچار جامبازەکان ڕانە مەڕیان دایەوە بەر بەرەو قامشلۆ و دێرك و دركێله‌كێ!
سه‌رسنوورەوانی پیشابوور گوتیشی: "مه‌ڕوماڵاتداره‌كان زۆریان لەگەڵ سنوورەوانەکانی ده‌روازه‌ی سیمالكادا گوت و، ئەوان کەمیان بیست و، فایدەی نەکرد."
جێی ئاماژەیە، پەیەدە باج لە کوردانی رۆژئاوا وەردەگرێ و بەبێ باج ناهێڵێ هیچ تشێک بگاتە هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە بگات بە کوردانی رۆژئاوا.
نه‌شوان به‌رزنجی




