حاجی ئۆمەرانیش بۆردوومان دەكرێت.. چوار كەس بریندار بوون

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرێ شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیێنێت، لە بەیانی ئەمڕۆوە تۆبخانەكانی ئێران دەستیان كردووە بە بۆردوومانكردنی ژمارەیەك گوندی سنووری حاجی ئۆمەران و چوار كەسیش بریندار بوونە.
(مەغدید عەریف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "سەعات 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی حاجی ئۆمەران لە دەوروبەری كوێستانەكانی گوندی ئالانەیان تۆپباران كرد".
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گوتیشی: "بە هۆی ئەو تۆببارانەوە چوار بریندار هەن لە كۆچەرەكانی نیشتەجێی كوێستانەكانی گوندی ئالانە و ماڵەكانیش ئاوارە بوونە و پوش و پاوانەكانیش بەشێكی سووتاوە".
دەشڵێت، تۆپبارانەكە ئێستا وەستاوە، بەڵام تاوەكو چارەگێك بەر لە ئێستا بەردەوام بوو.
نەشوان بەرزنجی




