٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"تۆپخانەكانی ئێران ناوچەی سیدەكان بۆردوومان دەكەن.. گوندنشینان گوندەكانیان چۆڵ كردووە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرێ شارەدێی سیدەكان ڕایدەگەیێنێت، لە بەیانیی ئەمڕۆوە تۆپخانەكانی ئێران دەستیان كردووە بە بۆردوومانكردنی ژمارەیەك گوندی سەر بە ناحیەی سیدەكان و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە‌ و خەڵكیش گوندەكانیان جێ هێشوون.

(كاروان كەریمخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "بە هۆی ئەو گرژییەی كە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران رووی دا لەو شوێنانەی كە دەكەوێتە دیوی ئێرانەوە، لە سەعات 9ـی بەیانییەوە گوندەكانی دەرهۆل و بنپەرێز و كەتینا و بەنێ و بەربزین و بێسكما‌ لەلایەن تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە چڕی تۆپباران دەكرێن و تا ئێستایش بەردەوامی هەیە".

(كەریمخان) گوتیشی: "ئەوەی پەیوەست بێت بە زیانە گیانییەكان لایەنی ئەمنی و تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و خۆشبەختانە تا ئێستا زیانی گیانی نییە، بەڵام دڵەڕاوكێیەكی زۆر دروست بووە و تەواوی ئەو گوندنشینانە گوندەكانی خۆیان چۆڵ كردووە و بەرەو ناوچەی ئارامتر رۆییشتوون".

بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان ده‌شڵێت، زیانێكی زۆر بە ژینگەی ناوچەكە گەییشتووە، لەبەر ئەوەی ئێستا ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار