٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نووری مالیكی و دارودەستەكەی دەیانەوێت شكست و شەرمەزارییەكانیان پەردەپۆش بكەن"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، (نووری مالیكی) و دارودەستەكەی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بە قسەكردن لە دژی كورد دەیانەوێت شكستی خۆیان و ئەو شەرمەزارییەی لە كەوتنی مووسڵ و دروستبوونی شەڕی نێوان شیعەكان و چەندین بابەتی تر بۆیان ماوەتەوە، دابپۆشن و پەردەپۆشی بكەن و، وا لە لایەنگرانیان بگەیەنن كە زۆر مكوڕن لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق.

(نووری مالیكی)، سەرۆكی حزبی دەعوە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاندووە كە، كوردی عێراق مافی جیابوونەوەیان نییە، چونكە ئەمە كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە سەر پەیوەندیی نێوان بەغدا و كوردستان و ناوچەكە. پێی وابووە جیابوونەوەی كورد خراپەكارییە.

لەم بارەیەوە (د. عەرەفات كەڕەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "(نووری) مالیكی و دارودەستەكەی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بەم قسانە دەیانەوێت شكستی خۆیان و ئەو شەرمەزارییەی لە كەوتنی مووسڵ و دروستبوونی شەڕی نێوان شیعەكان و چەندین بابەتی تر بۆیان ماوەتەوە، بەم جۆرە قسانە دابپۆشن و پەردەپۆشی بكەن و، وا لە لایەنگرانی خۆیان بگەیەنن كە زۆر مكوڕن لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق، بەڵام زۆرینەی لایەنە شیعەكان بڕوایان وایە ئەم كارەساتانەی ڕوویان لە عێراق كردووە هۆكاری سەرەكی، (مالیكی) بووە."

(كەڕەم) گوتیشی: "لە دوای رژێمی بەعسەوە بۆ ماوەی 13 ساڵە حزبی دەعوەكەی (مالیكی) حكومڕانیی عێراق دەكات، بەڵام ئەویش وەكو رژێمی بەعس لە نەهامەتی و كاولكاری و شكست زیاتر هیچی بۆ عێراق نەكردووە."

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌شڵێت، دەستووری عێراق كە هەموومان پابەندین پێوەی، رێگای داوە بە هەرێمی كوردستان كە جیاببێتەوە، دەستووریش بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق داندراوە، بەڵام ئێمە باش دەزانین ئەوان پابەندی دەستووریش نین. خۆ بوودجەمان پەسەند كرد بە یاسا، بەڵام مافە داراییەكانی هەرێمیان نەنارد، پێشمەرگەمان بە یاسا بە بەشێك لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دیاری كرد، نە مووچە و نە چەكیان بۆ نەنارد. ماددەی 140 كە دەستوورییە و دەبوو لە ساڵی 2007 جێبەجێ بكرێت، بەڵام تا ئێستا پابەندی نەبوون. كەوایە ئەوان پابەندی دەستوور نین و یەكپارچەیی عێراقیش نامێنێت."

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار