په‌كه‌كه گیان و سه‌روماڵی گوندنشینانی به لاوه گرینگ نییه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رێ شاره‌دێی سیده‌كان گوتی، چه‌ندین جار له رێگه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه داوای چۆڵكردنی حه‌ره‌می گونده‌كانی سنووره‌كه‌یان له په‌كه‌كه كردووه، به‌ڵام په‌كه‌كه ئاماده نه‌بووه بچێته ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان و به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
(كاروان كه‌ریم خان) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند، "به‌هۆی كێشه‌ی سنووری و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه، زیاتر له سه‌د گوندی شاره‌دێی سیده‌كان ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه و تا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، به‌هۆی بوردوومانه‌وه زیانی زۆر به‌ر دانیشتووانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.''
(كاروان كه‌ریم خان) گوتیشی، "ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سنووره‌كه هیچ گفتوگویه‌كی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه-دا نییه، به‌ڵام چه‌ندین جار له رێگه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ناسراوه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كردووته‌وه تا هه‌ر هیچ نه‌بێت له پێناو پاراستنی گیان و سه‌روماڵی گوندنشینان و وه‌ك هه‌نگاوێكی كوردانه له سنووری حه‌ره‌می گونده‌كان دوور كه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئامانجی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بووه و په‌كه‌كه هیچی جێبه‌جێ نه‌كرد.''
به هۆی ئه‌وه‌وه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه باره‌گاكانیان له گونده‌كانه‌وه نزیكن و له زۆر كاتیش‌دا تێكه‌ڵ به گوندنشینان ده‌بن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی لێن، ده‌بن به ئامانجی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا و له ئاكامدا ئه‌وه‌ی زیانبار ده‌بێ خه‌لكی سڤیلی باشووری كوردستانه.
ته‌نیا له سنووری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێریش، 89 گوند به هۆی ئه‌وه‌وه كه په‌كه‌كه بووه به هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ریانه‌وه، ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
قائید میرۆ




