٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عه‌بدولقادر بازرگان: ئامادەین بۆ کۆبوونەوەی پێوەست بە ڕیفراندۆمەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی پارتی چاكسازی و پێشكه‌وتووی توركمانی ده‌ڵێت، وه‌كو پارتیی چاكسازی و پێشكه‌وتووی توركمانی ئاماده‌ین بچین بۆ كۆبوونه‌وه‌کەی سەرۆک بارزانی و‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان."

(عه‌بدولقادر بازرگان) سه‌رۆكی پارتیی چاكسازی و پێشكه‌وتووی توركمانی، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت حزب لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی باگهێشت كردووه کۆ ببنەوە؛ ئێمه‌ وه‌كو پارتیی چاكسازی و پێشكه‌وتووی توركمانی ئاماده‌ین و، دەچین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا."

(عه‌بدولقادر بازرگان) ڕاشیگه‌یاند: "ئاماده‌ین به‌شداری هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ببین كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ پرسی ڕیفراندۆم یاخود هه‌ر پرسێكەوە كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌لكی كوردستاندا بێت."

ئەو پێنجشەممەکە ٢٣/٦/٢٠١٦، )سه‌رۆك بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەیدا كه‌ ئاراسته‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ڕایگەیاند کە "بۆ ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ ئامانجێك لە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بەرزتر و پیرۆزتر نییە، ناشبێت ڕێگە بدەین ئەم پرسە چارەنووسسازە بكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێی نێوخۆیی، بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەم لە زووترین كاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی؛ هەنگاوی یەكەمیش ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بكەوینە گفتوگۆی ڕاشكاوانە و برایانە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار