دادگای كه‌ركووک، سزای له‌داردانی بۆ 2 تیرۆریست بڕییەوە

كه‌ركووک-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووک دەڵێ لەو سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیریان كردبوون، دادگای كه‌ركووک سزای لەداردانی بۆ دووانیان بڕیوەتەوە و، ئەوەکەی تریانی بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا داوە.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووک لەسه‌ره‌تای ئەم ئیمساڵە سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیر كرد؛ ئەو سێانە ده‌ستیان هه‌بوو له ده‌یان كاری تیرۆرستی له ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و ته‌قاندنه‌وه ئۆتۆمبێل و بۆمب و كوشتنی خەڵکی لاشەڕ و کارمەندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان؛ جگه له‌وه‌ش دەستیان لەگەڵ داعشیشدا تێکەڵ کردبوو."
عه‌مید ( سه‌رحه‌د) گوتیشی: "دیارە دادگای كه‌ركووک هەرسێانەکەیانی دادگایی كرد؛ دووانیان لەداردەدرێن و، ئەوەکەتریشیان هەتا مردن بەند دەکرێت."
نەشوان بەرزنجی




