جه‌له‌ولا..843 خێزانی تر گه‌ڕانه‌وه

جه‌له‌ولا-KDP.info- به‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك خێزانی تری گه‌ڕه‌كه‌كانی نێو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماله‌كانیان كه ژماره‌یان 843 خێزانه.
(عامر ڕه‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 843 خێزانە ئاوارەی جەلەولایی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵوحالی خۆیان لە گه‌ڕه‌كی جه‌ماهیر و شوهه‌دا و گه‌ڕه‌كی تری وەک ته‌لێعه و ئازادی و عروبه و معه‌سكه‌ر؛ تا ئێستا 16 چین خەڵک گەڕاونەتەوە."
(عامر ڕه‌فعه‌ت) دەیشڵێت: "ئاووارەکان نزیکەی ٦٥٠٠ خێزانیان لێ گه‌ڕاونەتەوە؛ هەیە ماڵەتەکانییەکەی کردووە و، هێشتا نەچووەتەوە. خەڵك به تامه‌زرۆییه‌وه په‌یتاپه‌یتا ده‌گه‌رێنه‌وه؛ دوای جه‌ژن ئاوارەی زیاتریش دەچنەوە."
بە‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دیموكراتی كوردستان دەیشڵێت: "ڕاستە هێشتا فه‌رمانگه‌کان بە تەواوەتی نەکەوتوونەتە کار به‌ڵام جووڵەی تێ کەوتووە؛ ڕاستە ئاو و کارەباکە چکێ باشە، بەڵام عێراق شارەکەی پشتگوێ خستووە."
نه‌شوان به‌رزنجی




