٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: دیداری نێچیرڤان بارزانی و سێرگەی لاڤرۆف تایبەت بوو بە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

رووسیا-KDP.info-  گوتەبێژی حکووتەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دیداری ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، تایبەت بوو بە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە دیداری ئابووریی سەن پترۆسبۆرگی ڕووسیا، ڕایگەیاند لە دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە لە پەراوێزی کارەکانی دیداری سەن پترۆسبۆرگ ئەنجام درا، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و هاوکاریی نێوان هەردوولا کرا.

بە گوتەی سەفین دزەیی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها پرسی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باس کردووە و داوای هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری کرد لە نێوان حکوومەتی هەریمی کوردستان و ڕووسیا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار