٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاری 49 خانەوادەی پێشمەرگەی شەهید دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، پریاسكە (پارسێل)ـی وشكەخۆراكی 100 كیلۆگرامی پێشكەشی 49 خێزانی پێشمەرگەی شەهیدی شەڕی داعش لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی و شار و ناوچەكانی دوروبەری دەكات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مرۆ، لە شارۆچكەی ئامێدی و شارەدێی شیلادزێ و دێرەلوك و سەنتەری شاری ئامێدی و دەوروبەری و سەرسەنگ و بامەڕنێ و كانی ماسی و جەمانكێ، پریاسكە (پارسێل)ـی وشكەخۆراكیان‌ بەسەر 49 خێزانە شەهیدی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان دابەش كرد، كە هەر خێزانێك 100 كیلۆ كە لە 5 كارتۆن خۆراك پێك هاتبوو، پێی درا كە بریتی بوون لەمانە: (برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، چا، رشتە، شیر، نۆك، سریلاك)‌. ئەم دابەشكردنی هاوكاریانە بە درێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و سەرجەم خێزانی پێشمەرگە‌ شەهیدەكانی شەڕی داعش لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەو هاوكاریانە سوودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار