ئومێد خۆشناو: ده‌نگۆی لابردنی حه‌سانه‌ى په‌له‌مانتاران ڕاست نییه؛ پڕۆپاگنده‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌واڵى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یاساى لابردنی حه‌سانه‌ى سه‌ر په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن فراكسیۆنى زه‌رده‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژهیاسایهكى ئاماده كردووه و پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى ده‌كات، گوایه له ڕێی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌وه فراكسیۆنی زه‌رد بیه‌وێ پارێزبهندیى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لابه‌رێ.
له‌وباره‌یه‌وه (ئومێد خۆشناو)، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێمه سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ بنهامیهكی ڕاستی نییه؛ ناشزانین به چ مه‌به‌ستێك و له‌م كات و ساته‌دا ئه‌م هه‌واڵه بڵاو بڵاو كراوه‌ته‌وه!.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد راشیگه‌یاند: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه، ته‌واوى ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره پڕۆپاگندانهش هه‌ڵده‌به‌ستن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى نادیارى ئه‌و هه‌واڵه گوماناویانه، كه له دهزاگاى میدیای گوماناوییش قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ڕاستییه‌كه‌ی نازانین چ مه‌به‌ستێكى له پشته، به‌ڵام هێنده نه‌زانن د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و چاودێرانی سیاسى و پرۆسه‌كه و ته‌واوى حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌واوى ده‌زگاكانی میدییایى ده‌زانن په‌رله‌مان له دۆخێكدایه و ناتوانرێت پرۆژه پێشكه‌ش بكرێت و، نایشتوانرێت گفتوگۆیش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا بكرێت، بۆیه كه په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا بێت به چ شێوه‌یه‌ك ئێمه پرۆژه‌ى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین؟، دیسان دووباره‌ى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




