٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ناوێرێ نزیك سەنگەری پێشمەرگە ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

حەردان-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، داعش هێزەکەی جارانی نەماوە و، هەر لە دوورەوە تۆپباران دەكات.

عەمید هەكار محسن، فەرماندەی لەشكری تایبەتی دوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێكە تیرۆریستانی داعش جموجوڵیان وەستاندووە و زۆر كەم دەبینرێن، بە مەزەندەی ئێمەش هۆكارەكەی بۆ لاوازی و بێورەیی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەگەڕێتەوە؛ بەهەر حاڵ هێزی پێشمەرگە وریایە نەکا پیلانێكیان لەژێر سەردا بێت و هێرشمان بۆ بێنن."

عەمید هەكار ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ تۆپخانەكەیان سەنگەرەكانی پێشمەرگەی لە حەردان بۆردومان كردووە بێ ئەوەی زیان بەهێزی پێشمەرگە بگات، تۆپبارانەكەش مانای ئەوەیە داعش ئەو هێزەی جارانی نەماوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بوەستێت و هەر دوورەوە تۆپباران دەكات و ناوێرن خۆیان نزیك سەنگەرەكانی پێشەوە بكەن."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار