٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەكەكە رێگری لە ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانی زاخۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

زاخۆ-KDP.info-  لە سنووری زاخۆ پەکەکە بووەتە بەربەستێک لەبەردەم هاووڵاتیاندا بۆ ئەوەی نەتوانن کە گوندەکانیان ئاوەدان بکرێتەوە و گوندنیشان بگەڕێنەوە.

 

شڤان شێخو، كارگێڕی لقی هەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند" چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەدوای راپەڕینەوە دەستیان بەسەر ژمارەیەك گوندی سنووری زاخۆدا گرتووە و رێگەنادەن گوندنشینان بگەڕێنەوە بۆسەر ملک و ماڵی خۆیان، پەكەكە وەك ناوچەیەكی تایبەتی بەچالاكی خۆی بەكاردێنێ.

 

شێخۆ گۆتیشی" لەدوای راپەڕینەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرنامەیدابووە پڕۆژە بۆ گوندە خاپووركراوەكان جێ بەجێ بكات، بەڵام پەكەكە رێگریكردووە و هەر بەو هۆیەشەوە ناوچەكە بەردەوام بووەتە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتی توركیا، بێگومان ئەنجامی بۆردوومانەكەیش هەر زیانی بە گوندنیشان گەیاندووە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار