٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرووپێکی یەپەگە خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  گرووپێک لە هێزەکانی سەر بە یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا کردووە. 

بە گوێرەی زانیاری لە سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان، ٦٠ کەس لە هێزەکانی یەپەگە کە گەریلای بەشە جیاجیاکانی کوردستانی تێدایە، وەک ناڕەزایەتی لە هەمبەر سیاسەتی یەپەگە، هەڵاتن و خۆیان تەسلیم بە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا کرد. 

ئەو کەسانە، بوونی ژمارەیەکی زۆری عەرەب و سریانی و تورکمان لە ڕێزەکانی یەپەگە و هەژموونیان بەسەر سیاسەتەکانییەوە و هەروەها کاڵبوونەوەی خەباتی کوردستانیی ئەو ڕێکخراوەیان بۆ هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەیان لە یەپەگە دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار