٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەبێ پارتی پەرلەمان کارا ناکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمان باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات و دەڵێ: "بەبێ پارتی پەرلەمان کارا ناکرێتەوە".

د.جەعفەر ئیمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کودستانی راگەیاند: بەو لێژنەی فراکسیۆنی گۆڕان و یەکێتی دروستیان کردووە پەرلەمان کارا نابێتەوە، چونکە خۆیان باش لەوە دەزانن کە پەککەوتنی پەرلەمان بەهۆکارێکی سیاسی بووە کە خۆیان بەشێک بوون لەوە و تەوافوقی پەرلەمانیان تێکشاند.

 گوتیشی: "ئەگەر ئەوان دەیانەوێت پەرلەمان کارابکرێتەوە دەبێت تەوافوقێکی نوێ بکرێت کە کاراکردنەکە دەبێت لەپرۆسەی سیاسی دەست پێبکاتەوە و دەبێت تەوافوقێکی نوێی سیاسی بکرێت، چونکە ناکرێت لەسەر پارتی بازی کاراکردنەوەی پەرلەمان بدرێت و بەبێ پارتی پەرلەمان کاراناکرێتەوە".

ئاماژەیشی دا: "ئەو تەوافوقەی بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان کراوە لەنێوان لایەنەکان هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە دەبێت دووبارە دانیشتن و گفتووگۆ بكەین، بۆ ئەوەی بگەیەنە دەرئەنجامێک یان بڕیارێکی نوێ".

ئەوەشی خستەروو: بەبێ پارتی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان بەڕێوە ناچێت چونکە بە پێی هەڵبژاردن و هەموو پێوەرە دیموکراتییەکان پارتی دیمورکراتی کوردستان گەورەترین هێزی سیاسییە.

هەواڵی پەیوەندیدار