بڕیاری لەداردان بۆ تاوانبارانی تەقینەوەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەرچوو

هەولێر-KDP.info- دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر، بڕیاری له سێداره‌دان بۆ (٧) له تۆمه‌تبارانی کرده‌وه خۆکوژیه‌که‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٦/٢٢) دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ (٧) تۆمه‌تبار و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ (٥) تۆمه‌تباری کرده‌وه خۆکوژیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٤/١١/١٩)ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد که تاوانباران پیلان داڕێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که بوون و سه‌ربه تۆڕێکی تیرۆریستی گروپی تیرۆریستی (داعش) بوون له شاری (که‌رکوک) و تاوانبارن به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تری تیرۆریستی.
تاوانباران:
١-حسن فاضل عزیز /بڕیاری له سێداره‌دان.
٢-محمد عبدالحسین علاوی/بڕیاری له سێداره‌دان.
٣-سه‌نگه‌ر مجید عبدالله/بڕیاری له سێداره‌دان.
٤-زیدون حمود یاسین/بڕیاری له سێداره‌دان.
٥-دڵشاد سمین جبار/بڕیاری له سێداره‌دان.
٦-یحیی عبدالله محمد/بڕیاری له سێداره‌دان.
٧-خالد مزاحم عبدالكریم/بڕیاری له سێداره‌دان.
٨-محمد حمود یاسین/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
٩-احمد محمود حسین/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١٠-جمال مزهرمسعود/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١١-احمد عدنان حسن/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١٢- محمد برهان كریم/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
له ڕێکه‌وتی (٢٠١٤/١١/١٩)ی گروپی تیرۆریستی (داعش) له ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا و دواتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ڕاگه‌یاند.




