خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی شنگال هێشتا ترسیان له په‌كه‌كه هه‌یه

شنگال-KDP.info- سه‌رباری ئه‌و ترسه‌ی كه له په‌كه‌كه هه‌یانه، قایمقامی پێشووی شنگال و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو قەزایە دەڵێت، خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی شنگال هه‌روا خه‌ریكن دەگەڕێنەوە و پێده‌چێ تاکۆتاییی ساڵ، نیوەیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
(مه‌یسەر حاجی ساڵح)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئاوارەکانی شنگال بە بەردەوامی دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەتایبەتی ئەوانەی سنووری سنوون و ناوچەی باکووری شنگال و، هه‌روه‌ها بۆ سەنتەری قەزاكه‌یش خەڵک گەڕاونەتەوە، بەڵام ژمارەیان زۆر نییە.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه كه بۆ هێشتا خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌می ده‌گه‌رێنه‌وه (مه‌یسەر حاجی ساڵح) گوتی، ''خەڵک کە کەم بۆ شنگال دەگەڕێنەوە ترسیان ھەیە لەوەی پەکەکە کێشەیان بۆ دروست بکات، راستییه‌كه‌ی لەبەر ئەمەیە زۆر نا‌وێرن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان، ئه‌گەرنا زۆر زیاتر دەگەڕانەوە.''
ئه‌و زانیارییش دا كه، سه‌رباری ئه‌و ترسه‌ی له په‌كه‌كه هه‌یانه، هه‌ندێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كان چاوەڕێی کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەکانن و، بەشێکیشیان چاوەڕێی رزگارکردنی ئەو پێنج کۆمەڵگایەن کە هێشتا رزگار نەکراوەن، بەڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، گەر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوان بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێده‌چێ تاکۆتایی ئەمساڵ، نیوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە.
بڵند ئیبراھیم




