"ده‌ستێكی سیاسی له پشته‌وەیە".. دزه‌كرانی پرسیاره‌كانی دوازده‌ی ئاماده‌یی هێشتا دەنگۆیە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد، دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی هیچ بنەمایێکی نییه و ده‌ستێكی سیاسی له پشته‌وەیە.
ڕێک پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم و، هەروەها لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە پەرلەمانی کوردستان به‌دواداچوونیان كردووه لەم بابەتە و وەک (ئایدن مه‌عرووف) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ده‌ركه‌وتووە کە دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی، هیچ بنەمایێکی ڕاستی نییه و، مەبەست لێی تێکدانی باری ده‌روونیی قوتابیان بووە.
(مەعرووف) جەختی کردەوە کە، "له‌و حه‌فتا كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراون، هێشتا به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌خستووەته ڕوو پرسیاره‌كان دزه‌یان كردبێت، ئه‌مه زیاتر ده‌ستێكی سیاسی لە پشت ورووژاندنی پرسی دزه‌كردنی پرسیاره‌كان هه‌بووه و، ده‌ریشكه‌وت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.. وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دزرانی پرسیاره‌كان."
قائید میرۆ




