١٨ خێزانی دیکە خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك رایده‌گه‌یێنێت، چەندان خێزان له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رایانکرد و خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دواتر بۆ كه‌مپه‌كان گوێزرانەوە.
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیان: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18خێزان له سنوورى ریاز و قه‌زاى حه‌ویجه‌ى ژێر ده‌ستى تیرۆیستانى داعش، هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس له میحوه‌رى كه‌ركووك، كه سەرجەمیان 72 كه‌سن".
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "ئه‌و خێزانانه بۆ نیشته‌جێكردنیان گوازرانه‌وه بۆ نێو كه‌مپەکانی تایبەت بە ئاوارەکان."
نەشوان بەرزنجی




