دوو خاتوونی کورد، لە لووتكه‌ى پێشه‌نكگارانی جیهاندا نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕایگەیاند، دوو خاتوونی هەرێمی کوردستان، بۆ حه‌وته‌مین کۆنفڕانسی لووتكه‌ى پێشه‌نگكارانی جیهان لە ئەمەریکادا نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی كۆنسووڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، خاتوو (ته‌لان عه‌ونى) و خاتوو (به‌هار عه‌لى)، کە نوێنەرایەتیی وڵاتی عێراق دەکەن، به‌شدارى له لووتكه‌ى جیهانیى پێشه‌نگكاراندا بەشدار دەکەن كه له ڕۆژانی 22 بۆ 24ـى حوزه‌یرانى 2016 له پالۆ ئه‌ڵتۆ له كالیفۆرنیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
لەو لووتکەیەدا زیاتر له 700 پێشه‌نگكارى تر له سه‌رانسه‌رى جیهاندا، شانبه‌شانى وه‌به‌رهێنه‌ران و ڕابه‌رانى پێشه‌نگكاران و هەڵسوڕێنەرانی لووتکەکە، بەشداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م لوتكه‌یه حه‌وته‌مین لووتكه‌ى پێشه‌نگكارانی جیهانە و دەبێت بە ڕایەڵێک بۆ هەوڵدانی زیاتر لە بواری وەبەرهێنان بازرگانیکردندا و یارمه‌تیده‌ر دەبێ بنه‌بڕكردنى ئەو ئاسته‌نگە جیهانیانه‌ی لە بواری بازرگانی و سەرمایەگوزاریدا، لەبەردەم کەسایەتییە تازە پێگەیشتوو و خاوەنکاراندا دێنە پێش.
بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌م پێشه‌نگكاره داهێنه‌رانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكاوه هاوڕێیه‌تى ده‌كرێن، وه‌ك (سه‌رۆك ئۆباما) و وه‌زیرى بازرگانى (پێنى پریتزكێر).




