حه‌شدى‌شه‌عبى له كوشتنى خەڵک دەست ناپارێزێ

خورماتوو-KDP.info- به‌رپرسى ئاسایشى خورماتوو ڕایده‌گه‌یێنێت، چەکدارانى حه‌شدى‌شه‌عبى له كوشتن و ڕفاندنی خەڵکی ناوچەکەدا به‌رده‌وامن و، هەرتازە تەقەیان له هاووڵاتیان کردووە و بە هۆیەوە سێ كه‌س بوونەتە قوربانی.
رائید(فارووق ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گو: "دره‌نگانى دوێشه‌و، له كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵكى له مزگه‌وتى سه‌بووری گەڕەکی عەسکەریی خورماتوودا، هێزه‌كانى حه‌شدى‌شه‌عبى ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و 2ـی تریش بریندار بوونه."
(فارووق ئه‌حمه‌د) گوتیشى، حه‌شدى‌شه‌عبى بوونه‌ته كێشه و كوشتن و ڕفاندن ده‌كه‌ن.
نه‌شوان به‌رزنجى




