پارتی گۆڕانكاری له حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێردا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- بڕیاره له ماوەیەکی نزیكدا، پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕانكاری له حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێردا بكات و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌مجاره خه‌ڵكی نوێ دێته ناو ئیداره‌ی هه‌ولێرەوە و گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو له پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا ده‌كرێت.
(كه‌نعان خه‌یلانی) سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بیرمان له‌وه كردووەته‌وه هه‌ندێک گۆڕانكاری له حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر بكەین، به‌تایبه‌ت له‌و پۆستانه‌ی ده‌مێكه به‌رپرس و بەڕێوه‌به‌ره‌كان تێیدا كار ده‌كه‌ن، مەبسەتیش لێی ئەوەیە خوێنی نوێ بێته ناو ئیداره‌ی پارێزگاوە؛ بەشێک لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان، دەکەونە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانەوە و خه‌ڵكی نوێ جێیان دەگرنه‌وه و هه‌ندێک پۆستیش ئالۆگوڕیان پێده‌كرێت. خۆ پێشتریش پلانی گۆڕانكاری هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعشەوە، گۆڕانكارییه‌كان دواخران."
(خەیلانی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ ئەوەی ناوی هیچ كه‌سێك بدرکێنی کە دەکەومنە بەر گۆڕانکارییەکەوە گوتی، "كۆی پۆسته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دیراسه‌تیان بۆ كراوه، به‌تایبه‌ت پۆستی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و یه‌كه‌یانه‌ی کە خزمه‌تگوزارین و به‌ڕێز (سه‌رۆك بارزانی)ـیش ئه‌و مه‌له‌فه‌ی له‌پێشه و بڕیاری جه‌نابی (سه‌رۆك)ـیشه گۆڕانكاری بكرێت.. بەم زووانەیش پڕۆسه‌كه دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و به‌شێكی گرێدراوه به پڕۆسه چاكسازییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ گۆڕانكارییه‌كان."
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی، "گۆڕانكاریی ئه‌مجاره له‌وەی پێشووتری جیایه، چونكه پێشتر ئه‌گه‌ر قایمقامێك لابراوه قایمقامێكی دیكه شوێنی گرتووەته‌وه، کەچی ئه‌مجاره له پۆسته نوێیه‌كان خه‌ڵكی نوێ، به‌پێی شاره‌زایی و پسپۆڕییەکەی دانراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێره."
قائید میرۆ




