٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمیحوەری تلسقۆف چوار کەس خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info-  فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە میحوەری تلسقۆف گوتی، ئەمڕۆ چوار کەس خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد، بەڵام ئەمانە داعش نین و لەترسی زولمی داعش رایان کردووە.

 فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە میحوەری تلسقۆف لیوا(تارق ھەرنی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی چەقەلولی میحوەری تلسقۆف چوار کەس لە دەستی داعش رایانکردبوو و خۆیان گەیاندە سنووری ھێزی پێشمەرگە.

لیوا(تارق ھەرنی) گوتیشی، ئەو چوار کەسە داعش نین، بەڵکو لە ترسی تیرۆریستانی داعش و ئەو زولمەی لەوان دەکرێ، رایان کردووە.

گوتیشی، ئەمانە رەوانەکراون بۆ لای ھێزەکانی ئاسایش بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدا پێش چەند رۆژێک لەھەمان میحوەر چوار کەسی دیکە خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار