گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی زیاتری ئێزدییەکان له شنگال و ده‌وروبه‌ری ده‌دۆزرێته‌وه

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزدییه‌کان له شنگال بڵاوکردووه‌ته‌وه، که ئاماژه به گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان لەو ناوچەیە ده‌کات.
ڕاپۆرته‌که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک قوربانیی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌نجام دراوه کە له به‌شێکیدا ئاماژه به گۆڕە به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌کات له‌و ناوچه‌یه که داعش هه‌ڵیکوتایه سه‌ری و جینۆسایدی تێدا به‌رپا کرد.
ئاماژه به بوونی چل گۆڕی به کۆمەڵ ده‌کات له‌لایه‌ک و له لایه‌کی دیکەش ده‌ڵێت به سه‌دان شوێن هه‌ن که لاشه‌ی دوو که‌س و چه‌ند که‌سیان تێدایه.
ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، که کورد له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو شنگالی ئازاد کرد و له‌و کاته‌وه نیشانه‌ی بوونی گۆڕی به کۆمه‌ڵ و هێڵی سوور و ئەنجامدانی تاوان کێشراوه به ده‌وری ئه‌و شوێنانه‌دا تا ده‌ستکاری نه‌کرێن و له داهاتوودا کاریان له‌سه‌ر بکرێت . هه‌روه‌ها باس لەوە دەکات له هه‌ندێک ناوچه که تاوانی کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی تێدا ڕوویداوە وه‌ک حه‌ردان و گومه‌ز، هه‌ندێک له عه‌ره‌به سوننەکان چووبوون به‌ر له گه‌یشتنی داعش داوایان له خه‌ڵکه‌که کردبوو چه‌ک دابنێن، چونکە ئەوکات داعش ئازاریان نادات. به‌م شێوه‌یه توانیبوویان فریویان بدەن و تەسلیم بە داعشیان بکە




