٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆفی: حكوومەت چەند گۆڕانكارییەك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند گۆڕانكارییەك دەكات، ئەو گۆڕانكاریانەیش بە هەماهەنگیی حكوومەت و سەرۆكایەتیی هەرێم دەبن.

(فرسەت سۆفی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "زانیاریی ئەوەمان لە حكوومەتەوە پێ گەییشتووە كە بڕیارە حكوومەت چەند گۆڕانكاریەكی ئیداری و  حكوومی ئەنجام بدات لە دەزگا گرینگەكان و پۆستە ئیدارییەكاندا، بەمەیش چەند كەسێكی دیكە دەهێندرێن كە  ماندوون و شارەزان و دەهێندرێنە شوێنی ئەو كەسانەی كە تێوە گلاون لە گەندەڵی، ئەوەیش بەشێكی گرینگە لە پرۆسەی  چاكسازی."

(سۆفی) گوتیشی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەكە  دیراسەی ئەو گۆڕانكاریانە دەكات و بڕیار وایە ئەم نوێكارییە بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە، لە میانەی بەرنامەی چاكسازیی  حكوومەت و چاكسازییەكانی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، ئەو گۆڕانكاریانە ئەنجام دەدرێن، خەڵك هەیە (١٥) بۆ ( ٢٠) ساڵە لە پۆستەكەیدایە، لەوانە هەیە خۆی بێتاقەت بووە لەو بەرپرسیارەتییە، هەیشیانە لە گەندەڵی تێوە گلاوە، بۆیە خەڵكی نوێ دەهێندرێتە جێگایان."

ئەمەیش لە كاتێكدایە، رۆژی (١٠/٢/ ٢٠١٦)، (سەرۆك بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی دەركرد، لە (٩/ ٦/ ٢٠١٦)ـیش لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێك لە بڕیار و هەنگاوە چاكسازییەكانی (سەرۆك بارزانی) بڵاو كردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار