٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو بریندارانەی پریشکی شەڕی پەكەكە و توركیایان بەر کەوتووە، داوای هاوكاری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی تۆماركردنی زەرەروزیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمساڵ دوو كەس لەلایەن پەكەكە و توركیا بریندار كراون، ئەو بریندارانە ئێستایش پێویستیان بە چارەسەرە و داوای هاوكاری دەكەن.

(ڕزگار سدقی) سەرۆكی لیژنەی تۆماركردنی ئەو زەرەروزیانەی توركیا بە فڕۆكەی جەنگی و بۆردومان لە كوردستانی دەدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەمساڵ ١٢٠ گوند لە سنووری دهۆك کەوتوونەتە بەر بۆمبی فڕۆکەی توركیا؛ لەوانە ٧٥ گوند لە ئامێدی، ٢٩ گوند لە سنووری زاخۆ، ٧ گوند لە سنووری ئاكرێ، هەروەها دوو كەس لە سنووری ئامێدی لەلایەن پەكەكە و توركیاوە بریندار كراون، ئەو بریندارانە داوای هاوكاری دەكەن كە یەكێك لە بریندارەكان قاچێكی پەڕیوە و داوای یارمەتی دەكات."

گوتیشی: "زیانەكان بریتی بوو لە كوشتی ئاژەڵی هاووڵاتیان و سووتاندنی ڕەز و باغی ئەوان، كە هاووڵاتیانی ئەو گوندانە بەردەوام داوا دەكەن كە قەرەبوو بكرێنەوە لەلایەن حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی توركیاوە، چونكە لەگەڵ هەر بۆردوومانێك زیانەكان زیاتر دەبن."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار