لە ڕاستیی ڕزگاربوونی 354 كوردی ئیزدى له فه‌للوجه دەکۆڵدرێتەوە

دهۆك-KDP.info- پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئازادكردنى ژماره‌یه‌ك له ڕفێندراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له فه‌للوجه، به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى ئیزدییه‌كان ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ ڕاستییه‌ك بۆ ئه‌و هه‌واڵه نییه و به‌دواداچوون دەکەن بۆ ڕاستییه‌كه‌ى.
(هادى دووبانى) به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئێزدییه‌كان له شارى دهۆك، راگه‌یاند: "ڕاستە هه‌واڵێک له‌لایه‌ن حه‌شدى‌شه‌عبییه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه 354 كه‌س له ئیزدییه‌كانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له فه‌للوجه رزگار كراون، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه پشتڕاست نەكراوه‌ته كه ئایا ڕاسته یاخود نا."
مێدیاکانی جیهان لەسەر زاری (دووبانى) ئەم دەنگۆیەیان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام لەو پێوەندییەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیدا به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئێزدییه‌كان له شارى دهۆك جەختی کردەوە: "دەربارەی ئەو هەواڵە و زانیارییەی کە بڵاو كراوتە‌وه وا خه‌ریكی وردبینىكردنى ڕاستی و دروستی زانیارییەکە و ناوه‌كانین و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین دواتر زانیاریی دروست ڕادەگەیێنین."
نه‌شوان به‌رزنجى




