سه‌ندیكای پارێزه‌ران: قسەی هەندێ لایەن لەبارەی دادگاکانەوە، پێشێلکردنی سەروەریی یاسایە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان دەڵێ، حزبێك بۆی نییه به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر شه‌عیبوون و ناشه‌رعیبوونی دادگاكانی هه‌رێمى كوردستان بدات ئه‌گه‌ر بشكرێت ئه‌وه سه‌روه‌ریی یاسای پێشێل كردووه.
(ئه‌یاد كاكه‌یی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى: "هه‌ندێك حزب و لایه‌ن ده‌ستیان كردووه به هێرشكردنه سه‌ر دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێت بیانخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه له كاتێكدا ئێمه پارێزه‌ری هه‌زاران خه‌ڵكین كه له‌وه ده‌چێت رۆژێك له رۆژان حزبیش نه‌بووبێتن و خه‌ڵكی بێ لایه‌ن بووبن."
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، گوتیشى: "دادوه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر باش بڕیارى دادگا یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو له شوێنێكیش حاكمێك یان كه‌سێكی دادوه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی كرد یان كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی هه‌ر بابه‌تێكه‌وه، ناكرێت ئه‌مه گشگیر بكه‌یت به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه دادییه‌كاندا."
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر زیاتر گوتى: "ئێمه نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه كه وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه بده‌ینه‌وه، ناشكرێت حزبێك پەیام ئاراسته‌ی خه‌ڵك بكات له دژی دادگاكان ئاخر ئه‌مه بۆ ده‌كرێت؟، هەرله‌به‌ر ئه‌وه‌یە كه دادگاكان بڕیارێكیان ده‌ركردووه كه به‌دڵی ئه‌وان نه‌بووه؟".
پێوه‌ست به هاتنه سه‌رخه‌تى ده‌زگاى دادوه‌رى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به رێكارى یاسایى (كاكه‌یی) گوتى: "هه‌ندێك حزب له راگه‌یاندنه‌وه ده‌ڵێن، ده‌بێت فڵانه كه‌س دادگایی بكرێت و دادگا بێته سه‌رخه‌ت و قسه‌ی خۆی بكات، به‌ڵام كاتێك دادگا ده‌گاته لای ئه‌و ده‌بێت راوه‌ستێت، چونكه حزبییه!! ڕاستییەکەی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له كاری حزبی زۆر مه‌ترسیداره."
(ئه‌یاد كاكه‌یی) ده‌شڵێت، "له‌وه ده‌چێت نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی بگره ڕۆژنامه‌نووسانیش له زۆر بابه‌تی یاسایی ئاگادار نه‌بن، ئه‌ی چۆن ده‌بێت لایەن هەبێ پەیامی ناڕاست ئاراسته‌ی خه‌ڵك بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كاری دادگا چییه".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




